محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی له‌ کەریم خەمزەی ده‌كات

10.09.2021
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ئه‌یلولی 2021 له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە ھونەرمەندی گەورەی کورد کەریم خەمزەی كرد .
لەو دیدارەدا بەگرنگیەوە باس لە مێژووی هونەری کوردی کرا و هەردوو لا هاورابوو لەسەر بەرەوپێشبردنی هونەر و میوزک، چونکە یەکێکە لە سێکتەرە گرنگەکانی کۆمەڵگا.
لەبەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، گفتوگۆ لە بارەی گرنگی حکومەت بە میوزیک و هونەر ی رەسەنی کوردی کران محەمەد حاجی مەحود وتی:" هەمو جیهان بە کەلتوری هونەری و میوزیک لا گرنگە، چونکە شوناسی میللەتە بۆیە دەبێت زیاتر کار لەسەر بەرەو پێشبردنی هونەر بکرێت".
لە کۆتاییدا ھونەرمەند کەریم خەمزەی سوپاسی محەمەد حاجی مەحمود کرد بۆ ئەو پێشوازییە و کە هەمیشە گۆرانیبێژەکانی لەبیرە و پاڵپشتیان دەکات ".

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ