حه‌یده‌ر عه‌بادی 38 كورسی له‌ ده‌ستدا

11.10.2021
جەماوەر نیوز
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى عێراق له‌ساڵى 2018 هاوپه‌یمانى (نه‌سڕ)ى دروستكردو توانیى 42 كورسى به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام به‌پێى ده‌رئه‌نجامه‌ نافه‌رمیه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى عێراق، ته‌نها چوار كورسى به‌ده‌ستهێناوه‌.
هه‌ر به‌پێى ئه‌نجامه‌ نافه‌رمیه‌كان، له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا عه‌بادى كه‌ له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم هاوپه‌یمانیى پێكهێناوه‌، توانیویه‌تى ته‌نها 4 كورسى له‌كۆى ئه‌و 24 كورسیه‌ به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ هاوپه‌یمانیه‌كه‌ به‌ده‌ستیهێناوه‌.


زۆرترین خوێندراو