مالیكی كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات

16.10.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى نورى مالیكى ڕایگه‌یاند، له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین كوتله‌یان پێكهێناوه‌و گه‌شتونه‌ته‌ 93 كورسى په‌رله‌مانى و له‌هه‌وڵى فراوانكردنیدان ده‌ڵێت" هه‌ندێك له‌ لیسته‌ كوردیه‌كانیش ده‌یانه‌وێت به‌شدارى له‌ هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان بكه‌ن".
محه‌مه‌د سه‌یهود، كاندیدى سه‌ركه‌وتوى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تى یاسا هاوپه‌یمانییه‌كى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوپه‌یمانى و كوتله‌ى تر ئه‌نجامداوه‌ و كۆى كورسیه‌كانیان گه‌شتۆته‌ زیاتر له‌ 93 كورسى و له‌هه‌وڵى فراوانكردنى هاوپه‌یمانیه‌كه‌یاندان.
وتیشى، ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌م هاوپه‌یمانیه‌ به‌شدارن(ده‌وڵه‌تى یاسا، هاوپه‌یمانى فه‌تح، عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، حزب الله‌ و كوتله‌ى حقوق، و هه‌ندێك له‌ لایه‌نى تر له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌ سه‌ربه‌خۆكان.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، هه‌ندێك له‌ لیسته‌ براوه‌ سونی و كوردستانییه‌كان ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناو هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان.
محه‌مه‌د سه‌یهود باسى له‌وه‌شكردوه‌، له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ده‌رئه‌نجامى كۆتایی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوى نورى مالیكى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ چوارساڵى داهاتوودا وه‌ك كاندیدى لیسته‌كه‌یان پێشكه‌شده‌كه‌ن.
له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه‌ له‌ موقته‌دا سه‌درو نورى مالیكى له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى دروستبكه‌ن و هه‌رلایه‌نه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو دیارى بكات.

زۆرترین خوێندراو