جەماوەر نیوز
موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ لەرێگەی تویتەرەوە بڵاویكردەوە، نوسیویەتی:" هەنگاوەكانمان بە ئاراستەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی بەردەوامەو دەرگاشمان بەڕووی هەندێ لەوانە كراوەیە كە بۆچوونمان بەرامبەریان باشە.
سەدر راشیگەیاندووە، رێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەین هەڕەشە لە هاوبەشەكانمان بكات، یاخود هەڕەشە لە ئاشتیی ناوخۆیی بكات، حكومەتی داهاتوو حكومەتی یاسا دەبێت، كە دەرفەتی سەرپێچیكردن بۆ هیچ كەسێك نابێت.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە كە جارێكی تر ناگەڕێنەوە بۆ توندوتیژی و شەڕی تایفی، یاساش دەبێتە دادوەر.