جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی كانونی دووه‌می 2022 دادگای فیدڕاڵی عیراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی په‌رله‌مانتاران مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و باسم خشان، بڕیاریدا كاره‌كانی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سێردرێت.
دادگای فیدڕاڵی عیراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه واژۆی هه‌ر نۆ ئه‌ندامی سه‌ره‌كی دادگاكه‌ی له‌سه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریداوه كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه رۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ڵبژێردران هه‌ڵپه‌سێردرێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی هه‌ردوو په‌رله‌مانتار "مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و باسم خشان" كه له‌سه‌ر روداوه‌كانی ناو كۆبونه‌وه‌كه تۆماریان كردبوو.
به‌پێی سكاڵاكه‌ی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره، یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه تێیدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ھه‌ڵبژێردا، پێشێلكاری یاسایی و ده‌ستوری تێدابوه.