جەماوەر نیوز
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا كار بۆ ئاسانكردنی ئه‌ركی هاووڵاتیان له دابینكردنی چه‌ندین سه‌به‌ته‌ی خۆراك له رێگه‌ی بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی ئازووقه كرا.
كازمی راشیگه‌یاند، عێراق رووبه‌رووی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك بووه‌وه، كه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان نرخی كاڵا‌و كه‌ره‌سته‌كانی رۆژانه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
كازمی داواشیكرد، بۆ وه‌رزی هاوینی داهاتوو ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌ت كار بۆ دابینكردنی كاره‌بای پێویست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات به‌یه‌كه‌وه بۆ ئاماده‌كردنی بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2022 كار بكه‌ن. ده‌شڵێت: "قۆناغی داهاتوو قۆناغی جێبه‌جێكردنی راسپارده و به‌ڵێنه‌كانه".