كازمی بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌رده‌كات

29.05.2022
جەماوەر نیوز
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی (ڕێز و سوپاس) و پێشخستنی سەرمووچە بۆ 6 مانگ بەو فەرمانبەرانەی هەرێم، كە چاودێری سەر سندوقی هەڵبژاردنەكان بوون و بڕیارەكەشی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردووە تاوەكو گشتاندنی پێ‌ بكات.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگه‌یاند “دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەكەی 10ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو دەستی پێكردووە، كە بۆ ئەوانەی فەرمانبەر بوون بڕی 150 هەزار دینارە و بۆ دەرچووانی دانەمەزراویش بڕی 250 هەزار دینارە”.
ڕاشیگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق، ڕێز و سوپاس-یشی ئاڕاستەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە، كە كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان بوون و نووسراوەكەش گەیشتۆتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و دەبێت گشتاندنی پێ‌ بكرێت بۆ وەزارەتەكان تاوەكو ئەو ڕێز و سوپاسە بۆ ئەو فەرمانبەرانە ببەسترێت.
ئاشكراشی كردووە، بەپێی بڕیاری ڕێز و سوپاسەكە، هەر فەرمانبەرێك سەرمووچەی بۆ ماوەی 6 مانگ پێشدەخرێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ