محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی دەکات

12.06.2022
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 12ی حوزه‌یرانی 2022 لە گوندی گوڵەخانەی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە دکتۆر کەمال قەیتوری کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق و پرۆفیسۆر رەمەزان حه‌مزە، پسپۆری بواری ژینگە و ئاو و میری فەرج، یاریدەدەری میر حازم تەحسین بەگی یەزیدیان کرد.
لەو دیدارەدا باس لە دۆخی ئێستای عێراق کرا کە ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی ناکۆکییەکانی لایەنە شیعەکان پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت پەکی کەوتووە، جەختیش لەوەکراوەیە کە پێویستە دۆخی عێراق یەکلایبێتەوە.
لەبەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی یەزیدیان کرا، محەمەد حاجی مەحمود بە پێوسیتی زانی حکومەتی عێراق قەرەبووی زیاتری یەزیدییەکان بکاتەوە و هەوڵی زیاتر بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی داعش بۆ سەر یەزیدییەکان بکات.
هاوکات لای خۆیانەوە سوپاسی محەمەد حاجی مەحمود کرد بۆ هەڵوێستەکانی و بەرگریکردنی لە خاکی کوردستان و یەزیدییەکانیش لە قۆناغی داگیرکاری شەنگال و دەوروبەری.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ