كازمی: ئاگری فیتنه‌ هه‌مووان ده‌سووتێنێت

30.07.2022
جەماوەر نیوز
مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند "دۆخەکە زۆر سەختە و داوا دەکەم رێگە لە بەریەککەوتن لە هێزە ئەمنییەکان بگیرێت" هەروەها دەشڵێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکان دان بە خۆیاندا بگرن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداریشیدا لەوەی "پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك بزانن، ئاگری فیتنه‌ هه‌مووان ده‌سووتێنێت".
وتیشی "لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزێك كۆببنه‌وه‌ و خۆیان له‌ زمانی په‌راوێزخستن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ بپارێزن".

زۆرترین خوێندراو