سه‌در گفتوگۆ ڕەتدەکاتەوە

01.08.2022
جەماوەر نیوز
چوارچێوەی ھەماھەنگی وەفدێکی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان پێکدەھێنێت و موقتەدا سەدریش گفتوگۆ رەتدەکاتەوە.
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، وەفدێکیان پێکھێناوە بەسەرۆکایەتی ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کە بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بە مەبەستی دەربازبوون لەو رەوشەی ئێستا عێراق تێیکەوتووە.
ھاوپەیمانی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساش بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی رایانگەیاندووە، داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەن بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بۆئەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکان بە ئاشتی و ئارامی و گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، چونکە توندوتیژی لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێکدا نییە.
لە بەرامبەریشدا بەڕێوەبەری نوسینگەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئامادەی ھیچ جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێک نابن و بەردەوامیش دەبن لە خۆپیشاندان تا ئەو کاتەی گەندەڵکاران لە دەسەڵاتدا بن.

زۆرترین خوێندراو