ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی حەوتەمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و لەبه‌ر ڕۆشنایی بڕیارەکانی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی، ڕۆژی سێ شەممە 16ی ئابی 2022 شاندی ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناوەندی بە سەرۆکایەتی ھەڤاڵ مام عەتا تۆفیق و ئەندامێتی ھەڤاڵ جەزا نوری، سەردانی مەڵبەندی تەکیەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیان کرد وە بە ئامادەبونی ھەڤاڵان مامۆستا سادق جەباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و خالد عه‌لی ،سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ و تەکیە، بڕیاری دووبارە دەستبەکاربونەوەی مامۆستا ئاکۆ محه‌مه‌د وه‌ك لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ته‌كییه درا، ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دووبارە دەست بەکاربوونەوەیان بۆ خواست .
دواتریش لەنزیکەوە لەگەڵ ھەڤاڵانی مەڵبەند گفتوگۆیان کرد سەبارەت بەمیکانیزمی کارکردن و ڕێکخستنەوەی سەرلەنوێی مەڵبەندی تەکیە .
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052