ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌بۆنه‌ی گیان له ده‌ستدانی 5 پێشمه‌رگه په‌یامێكی ماته‌مینی بڵاوكرده‌وه له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه " بە داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هەواڵی گیان لەدەستدانی هەر پێنج پێشمەرگەی كوردستان ( توانا نەصردین ، تاهیر کاکەوڵا، ئەردەڵان جەمال ، و سەروەر ئەنوەر ، جەمال كوڕی شه‌هید جەلال م پێگەیشت، کە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 1/10/2022 لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و لە ڕووداوێکی هاتوچۆی دڵته‌زێندا لەسەر ڕێگای مه‌رگ (دەربەندیخان وارماوا) گیانیان له‌ده‌ستدا.".
ده‌قی په‌یامی ماته‌مینی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
په‌یامی ماتەمینی
بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری پێنج شه‌هیدی ڕێگای مه‌رگ
بە داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هەواڵی گیان لەدەستدانی هەر پێنج پێشمەرگەی كوردستان ( توانا نەصردین ، تاهیر کاکەوڵا، ئەردەڵان جەمال ، و سەروەر ئەنوەر ، جەمال كوڕی شه‌هید جەلال م پێگەیشت، کە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 1/10/2022 لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و لە ڕووداوێکی هاتوچۆی دڵته‌زێندا لەسەر ڕێگای مه‌رگ (دەربەندیخان وارماوا) گیانیان له‌ده‌ستدا.
پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین به خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانیان و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوورو پێنجوێن، ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌ت بداته چاككردنی ڕێگاوبانه‌كان چونكه ڕۆژانه قوربانییه‌كان له‌هه‌ڵكشاندان.
داواكارم له‌خوای گه‌وره ڕۆحی پاكیان به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات و ئارامی به گشت لایه‌ك ببه‌خشێت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود
1/10/2022
ئه‌ڵمانیا
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052