ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى سووريا کۆبوونەوە؛ نێچيرڤان بارزانى دەڵێت، "تيرۆر به ته‌نيا به هێزى چه‌ک له‌نێوناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر ده‌بێت له رێگه‌ى په‌روه‌رده و قوڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان، رووبه‌ڕووى بير و ئايدۆلۆژياى تووندڕه‌وى و تووندوتيژى ببينه‌وه."
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له نيكۆلاس گارنه‌ر، نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌يوه‌نديى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و پێكهاته‌كان له سووريا و بارودۆخى كه‌مپه‌كان به‌تايبه‌تى كه‌مپى هۆل تاوتوێ كران.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى سووريا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه كه هێشتا "مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه" له‌سەر سووريا و عێراق و ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها به پێوستيان زانى وڵاتانى ئه‌وروپا و ناوچه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاووڵاتیيانيان له كه‌مپى هۆل له سوورياوە بۆ وڵاته‌كانيان هاوكاربن.
لای خۆیەوە، نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند، "تيرۆر به ته‌نيا به هێزى چه‌ک له‌نێوناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر ده‌بێت له رێگه‌ى په‌روه‌رده و قوڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان، رووبه‌ڕووى بير و ئايدۆلۆژياى تووندڕه‌وى و تووندوتيژى ببينه‌وه."
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە هاتووە، پێويستيى گفتوگۆ و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و پێكهاته‌كانى ديكه له سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه ته‌وه‌رى ديداره‌كه بوون.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052