له‌ هه‌ولێر عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سوسیال دیمورات ده‌كات

23.11.2022
جەماوەر نیوز

ڕۆژی سێشەممە 22ی تشرینی دووه‌می 2022 عه‌بدوڵڵا حاجی محمود، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەشاری هەولێری سەردانی مەکتەبی سیاسی کرد.
لەکۆبونەوەیەکدا کەهەریەک لە هه‌ڤاڵان مامۆستا فارس، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و عادل مەلاساڵح و مامۆستا باهیر، ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مامۆستا هێمن، جێگری لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ئاشتی گەرمیانی، ئەندامی نوسینگەی جێگری سەرۆک ئامادەی بوون،تیایدا عه‌بدوڵڵا حاجی مەحمود تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەڵوێستی نیشتمانیانەی حزبی لەمبارەیەوە بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە.
لەبەشێکی تری ئەو کۆبونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانی حزب و بەرنامەی کاری داهاتوی ئۆرگانەکانیش دیاریکرا بۆگەشەپێدانی زیاتری حزب .

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ