جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ شەممە3ی كانونی یهكهمی 2022 تیمێکی دەزگای خێرخوازی شەهید عەتا کۆمەڵێک کەل و پەل و پێداویستی بۆ قوتابخانەی گوندی میری سوری بنەڕەتی کە سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیه دابینکرد.
دیاری قادر،جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی شههید عهتا ڕایگەیاند لە سۆنگەی خەمخۆری و پەرۆشیمان بۆ کەرتی پەروەردە و بە ئامانجی پێشخستن و سەرخستنی کەرتی پەروەردە هەستاین بە دابینکردنی کەرەستەو کەل و پەلی خوێندن بۆ قوتابخانهی میری سوری بنەڕەتی.
دەزگای خێرخوازی شەهید عەتا هەمیشە هاوکارێکی بەردەوام و خەمخۆرێکی دڵسۆزی پرۆسەی خوێندن و لە پێناو بەدی هێنانی ئایندەیەکی گەشتر و دواڕۆژێکی باشتر بۆ نەوەی داهاتوو.