ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ 28ى کانوونى یەکەمى 2022، بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، رێوشوێنەکانى خستەڕووى دۆلاریان ئاسانکردووە، ئەویش لە رێگەى زیادکردنى دەروازەکانى فرۆشتنى نەختینەیی دراوى بیانى (دۆلار) بە رێگەى زیادکردنى پشکى دەروازەى بانکەکان، دەستیش دەکرێت بە زیادکردنى ئەو بڕى دۆلارەى وەریدەگرن.
بانکى ناوەندى ئاماژەى بەوەش داوە، دەروازەى بانکەکان فراوانتر دەکرێن و فەرمانبەرانى بانکى ناوەندى بەدواداچوون بۆ ئەدایان دەکەن بۆ پاڵپشتیى هەوڵى بانکەکان بۆ ئەوەى کڕیارانى دۆلار بەشێوەیەکى ئاسان ئەو دراوەیان بەدەست بگات.
ئەو بانکە خشتەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە ناوى لقى ئەو بانکانەى تێدایە کە هاووڵاتییان دەتوانن دۆلاریان لێ بکڕن و ئەو پرۆسەیە لە 29ى کانوونى یەکەمى 2022 و رۆژانى جەژنى سەرى ساڵ (هەینى، شەممە و یەکشەممە) و رۆژانى دواتر کارى پێدەکرێت.
ئەو هەنگاوەى بانکى ناوەندى لەکاتێکدایە، ماوەى هەفتەیەکە بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى لە دابەزیندایە و بەهاى 100 دۆلارى ئەمریکى لە 150 هەزار دینار نەهاتووەتە خوارەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052