جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ شەممە 21ی کانوونى دووەمی 2023 محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى دابەزینى بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى ڕایگەیاند پشتیوانى لە هەوڵەکانى بانکی ناوەندیی عێراق دەکەین بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بەهاى دینارى عێراقى وەک پێشوو بگەڕێتەوە.
سەرۆک وەزیرانى عێراق وتیشی لە هەوڵداین دۆخى بازاڕى دراو لە عێراق جێگیر بکەین.
هەروەک ئاماژەى بەوەشدا، "به زووترین كات بههای دینار دهگهڕێنینهوه ئاستی جاران."