بایدن په‌یامێك بۆ سه‌ركرده‌كانی عێراق ده‌نێرێت

09.03.2023
جەماوەر نیوز
وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: سەردانیكردنی وەزیری بەرگری ئەمریكا بە رەزامەندی حكومەتی عیراق بوە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: سەردانەكەی لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا بە رەزامەندی حكومەتی عیراق بوەو ئۆستن پەیامێكی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكای گەیاندۆتە عیراق كە پشتیوانی لە سەقامیگرییەكەی دەكات.
عەوادی راشیگەیاندوە، سەردانەكەی ئۆستن كتوپڕ نەبوە بەڵكو پێشتر راگەیەنراوەو حكومەت رەزامەندی لەسەر هاتنی نیشانداوە، پێش هەفتەیەك ئاگادار كراون كە وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی عیراق دەكات و ئەوەش بە رێوشوێنە پرۆتۆكۆڵیەكان بەڕێوەچوە.
وتەبێژی حكومەتی عیراق راشیگەیاندوە، ئۆستن پەیامێكی بایدنی گەیاندۆتە سەركردەكانی عیراق  كە تیایدا گەشبینی خۆی نیشانداوە كە عیراق سەقامگیر دەكەن بەشێوەیەك دور بێت لەهەر پێكادانێك.

زۆرترین خوێندراو