سه‌رۆكی حكومه‌ت پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كات

22.03.2023
جەماوەر نیوز
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
به‌ڕێز/ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان 
سڵاو ڕێز...
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی ، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌م ، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم. ئومێده‌وارم ساڵی نوێ ساڵی ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی گه‌لی كوردستان و گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بێت.
هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتووبن

مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 
هه‌ولێر / ئاداری 2023

زۆرترین خوێندراو