هۆڵەندا.. لەهێرشێكدا ژمارەیەك كەس برینداربوون

11.06.2017
جەماوەر نیوز
چاودێر نیوز : لەهێرشێكدا لەبەردەم وێستگەی میترۆی ئەمسترادام پێنج كەس برینداربوون.
رۆژی شەممە 10-6-2017پولیسی هۆڵەندا رایگەیاند كە پێنج كەس لە ئەنجامی هێرشی  ئۆتۆمبێلكدا لەبەرامبەر وێستگەی سەرەكی میترۆی ئەمستردام برینداربوون.
وتیشی، دووان لە بریندارانی هێرشەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر  گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، سێ برینداری دیكەشیان لە شوێنی رووداوەكە چارەسەری پێویستیان بۆكراوە.
پۆلیسی هۆڵەندا ئاماژەی بۆئەوەشكرد، دوای هەوڵدان بۆ هەڵهاتن شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لە شوێنێكی نزیك رووداوەكە  دەستگیركراوە، بەبێ ئەوەی ناسنامەكەی ئاشكرابكات.
هێزەكانی پولیس لەبارەی هێرشەكەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ شۆفێرەكە دەستپێكردوەو پشكنینیان بۆ ئۆتۆمبێلەكە كردوە.
پۆلیس  لەبارەی وردەكاری  روداوەكە كە زانیاری وردی نەخستەڕوو، بەڵام رایگەیاند كە هێرشەكە مەبەستدار بوو.


زۆرترین خوێندراو