هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی به‌ربژێره‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

15.05.2019
جەماوەر نیوز
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 15ی ئایار پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان داخست.
له‌ راگه‌یه‌نراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داخست.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو ڕۆژی یه‌ك شه‌مه‌ 19ی ئایار ناوی به‌ربژێره‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ نێو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ربژێری هه‌یه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها  6 كه‌سی دیكه‌ خۆیان به‌ربژێركردووه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌.
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو ده‌رگای خۆ پاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كرده‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو