ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا ڕاهێنانی سه‌ربازیه‌كان به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقیه‌كان هه‌ڵپه‌سارد

15.05.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا، مه‌شق و راهێنانیان به‌ هێزه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا  جموجۆڵه‌كانیان له‌ عێراق سنووردار كردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ڵپه‌ساردووه‌.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد لە سەرەتای ساڵی 2019 ەوە بەرنامەی مەشقکردنی هێزەکان هەبون و چه‌ندین مەشقیان بە مامۆستای مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد، تا ئێستاش هەر بەردەوامە، ئەگەر ئەوان نەیەنەوە بۆ بنکەکانی مەشق ئەوا ئەو مامۆستای مەشقانەی کە مەشقیان پێکراوە دەست دەکەن بە مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە. 
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ ئەڵمانیا 160 راوێژکار و سەربازی لە عێراقە بۆ راهێنان و مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان. لەو ژمارەیە 100 سەربازیان لە هەرێمی کوردستانن و راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن.

زۆرترین خوێندراو