ئه‌مریکا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانى له‌گه‌ڵ ڤێنیزوێلادا راگرت

15.05.2019
جەماوەر نیوز
ئیداره‌ى ئه‌مریکا به‌ هۆکارى "ئاسایش و سه‌لامه‌تى سه‌رنشینه‌کانی" سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ بازرگانى و کارگۆکانى له‌گه‌ڵ ڤێنیزوێلادا راگرت.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاسایشى ناوخۆى ئه‌مریکاوه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: "بریکارى وه‌زیرى ئاسایشى ناوخۆى ئه‌مریکا، کیڤن مه‌کئاڵینان وێڕاى جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌وه‌ى که‌ دۆخى ڤێنیزوێلا هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر سه‌لامه‌تى و ئاسایشى سه‌رنشینان، تیمى فڕۆکه‌وانى و کارمه‌ندان درووستده‌کات، بڕیارى راگرتنى سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ بازرگانیى و کارگۆکانى نێوان ئه‌مریکا و ڤێنیزوێلاى دا".
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوه‌، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، مایک پۆمپیۆ بڕیاره‌که‌ى په‌سه‌ندکردووه‌ و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى بۆ جێبه‌جێکردنى راسپاردووه‌ و تێیدا هاتووه‌ "ئه‌م بڕیاره‌ به‌هۆى ناسه‌قامگیریى سیاسیى و هه‌ڵکشاویى گرژییه‌کانه‌وه‌ دراوه‌ که‌ له‌ ڤێنیزوێلا درێژه‌ى هه‌یه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌م بڕیاره‌ په‌یوه‌سته‌ به‌و مه‌ترسییه‌ حه‌تمییه‌ى که‌ له‌سه‌ر گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌".
تیشک خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش که‌ راگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان تا ئه‌وکاته‌ى که‌ دۆخى ڤێنیزوێلا چاک ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بێت.


ئانادۆڵ

زۆرترین خوێندراو