نێچیره‌ڤان بارزانی هه‌ڵبژێردرا به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم

28.05.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سی شه‌ممه‌ 28ی ئایار په‌رله‌مانی كوردستان كۆبیه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان .
به‌ ئاماده‌بونی 81 په‌رله‌مانتار په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ،نێچیره‌ڤان بارزانی 68 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی به‌ ده‌ست هێناو بوو به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌ربژێره‌كانی تر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌یانتوانی هیچ ده‌نگێكی په‌رله‌مانتاران به‌ ده‌ستبهێنن.

زۆرترین خوێندراو