حزبی سۆسیالیست په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی ده‌كات

31.05.2019
جەماوەر نیوز
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی (44) هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی له‌ په‌یامه‌كه‌ی حزبی سۆسیالیست هاتووه‌ " لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە تێکۆشەرەکانی کوردستان بۆ وەڵامدانەوەی قۆناغی نوێ و پێشهاتەکان".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان:
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان .
سڵاو و ڕێز 
بەبۆنەی یادی ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین و لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم تێکۆشەران و ئەندامانتان دەکەین و خوازیاری سەرکەوتنتانین.
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سەردەم و هەلومەرجی سەخت و دژواردا وەک پێویستییەکی مێژوویی دامەزرا و ڕۆڵی گرنگی لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بینی.
هیوادارین بەهەمان گیانی خەباتگێڕی بەردەوامبن لە ڕۆڵی مێژوویتان 
لەپێناو یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوەکارکردن بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەمان.
هەر لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە تێکۆشەرەکانی کوردستان بۆ وەڵامدانەوەی قۆناغی نوێ و پێشهاتەکان 
ئەمەش تاکە زامنی پاراستنی کوردستان و ئەزمونەکەی و خزمەتکردنە بە جەماوەری کوردستان
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین و هەمیشە سەرکەتوو و سەرفرازبن
مەکتەبی سیاسی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان 
۱/٦/۲٠۱۹ 
سلێمانی

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ