سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابڕدرێت

03.06.2019
جەماوەر نیوز
دوێنی یه‌ك شه‌ممه‌ 2ی حوزه‌یران عادل عه‌بدولمه‌هدی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند حكومەتی هەرێمی كوردستان یەك بەرمیل نەوتی رادەستی حكومەتی ناوەند نەكردووە، ده‌بوایه‌ بەپێی یاسای بودجەی عێراق نەوتی رادەستی بەغداد بكردایە.
وتیشی حكومەتی ناوەند موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابڕێت.
له‌ باره‌ی دۆخی كه‌ر‌كوك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو سەرەڕای بونی دەستوەردانی ده‌ركی و ئاستەنگییەكان دۆخی كەركوك لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە، پێویستە دۆخی ئەمنی كەركوك چارەسەر بكرێت ، دەبێت یاسا لە كەركوك بەهێز بكرێت و هێزە چەكدارەكان و دەزگا ئەمنییەكان بە ئەركی خۆیان هەستن.

زۆرترین خوێندراو