حه‌كیم: ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن

05.06.2019
جەماوەر نیوز
به‌یانی ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ وتاری ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان عەممار حەکیم، سەرۆكی رەوتی حیکمە ڕایگه‌یاند ده‌بێت لە ماوەی داهاتوودا به‌غداد و هه‌ولێر پەیوەندییەکانیان رێکبخەنەوە و کێشە و دۆسییەکانیان چارەسەر بکەن
ناوبراوی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئەگەر بێتو کێشەکانی هەردوولا چارەسەر نەکرێن; بە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق.
له‌ باره‌ی ته‌واو كردنی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق حه‌كیم وتی دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوت مانگ سستبوونێکی ئاشکرا دەبینین لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت، چونکە چەند وەزارەتێک وەزیریان نییە و چەند وەزارەتێکی دیکەش کە پێویستیان بە هەموارکردنە و پێگەی هەستیار و گرنگ هەن هێشتا بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێن".
سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە كرد له‌ نێو  لایەنە سیاسییەکان و سەرکردە پەیوەندیدارەکان بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکان بۆ چارەکردنی كێشه‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كانی عێراق.


زۆرترین خوێندراو