به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هید موحسین بایز دانا

11.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ 11ی حوزه‌یران له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ یاوه‌ری شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌شداری له‌ ساڵیادی شه‌هیدی فه‌رمانده موحسین بایز كرد.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فای له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هید موحسین بایز دانا و له‌ وتارێكدا باسی له‌ رۆڵی و قاره‌مانیه‌تی شه‌هید موحسین كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ ده‌ستهاتوون به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه‌ و پێویسته‌ پارێزگار له‌ ده‌سكه‌وته‌كان بكرێت و خه‌بات و تێكۆشانی میلله‌ته‌كه‌شمان به‌رده‌وام بێت بۆ به‌ ده‌ستهینانی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌ شه‌هیدان گیانی خۆیان كرده‌ قوربانی له‌ پێناویدا.