له‌ قه‌زای شاره‌زوور كۆتایی به‌ خولێكی تۆپی پێ هات

14.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینی 14ی حوزه‌یران له‌ قه‌زای شاره‌زوور به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ نوری، به‌رپرسی نوسینه‌گه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و مامۆستا ئیبراهیم مه‌حمود، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند یاری كۆتایی خولیی تیپه‌كانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ نێوان تیپی كورستان سیروان و تیپی ته‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ ئه‌نجامدرا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ حه‌یده‌ر محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری خول به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند خولی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌ی زانكۆ بۆ تیپه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی ئه‌مڕۆ به‌ كۆتایی هات له‌ نێوان تیپی كوردستانی سیروان و ته‌ڵه‌به‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ .
ناوبراو تیشی تیپی كوردستانی سیروان توانی ببێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ و به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له‌ تیپی ته‌ڵه‌به‌ برده‌وه‌.
حه‌یده‌ر محه‌مه‌د ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو خوله‌كه‌ له‌ شه‌وانی ره‌مه‌زاندا به‌ڕیوه‌چوو بۆ 24 تیپی ئاستی 2005 و ئاستی 2001 كرابویه‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو