ئه‌ردۆغان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات

21.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینی 21ی حوزه‌یران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ، سه‌ركۆماری توركیا پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ کۆشکی دۆڵمەباهچە لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووە.
ئه‌گه‌ر چی كۆونه‌وه‌كه‌ به‌ داخروای به‌روی راگه‌یاندنه‌كاندا ئه‌نجامدرا،به‌ڵام ئاژانسی فه‌رمی توركیا ئه‌نادۆڵ، راپۆرتێكی شیكاری سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.
له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ پسپۆڕان وای بۆ ده‌چن کە ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر له‌ بواری ئابووری، سیاسیی و ئه‌منی.
هه‌روه‌ها هاتووه‌: رێكخه‌ری كاروباری عێراق له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بیلگای دومان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌ هۆی كاریگه‌ری سیاسه‌تی توركیا له‌ باره‌ی عێراقه‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا گفتوگۆكانی ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر گه‌شه‌یان كردووه‌.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ هات بۆ توركیا دوێنی پێنج شه‌ممه‌ سه‌ردانی به‌غدادی كردوو له‌گه‌ل سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كی عێراق كۆبووه‌.

زۆرترین خوێندراو