جەماوەر نیوز
دیارئاواره
حه‌شدى شه‌عبى له
شاره‌دێى سه‌عدیه وده‌وروبه‌رى به‌رده‌وامن له ئه‌نجامى تاوان دژ کوردانى ناوچه‌که‌و
بهرسێکى حیزبیش ئاشکراى ده‌کات که‌و ئه‌و حه‌شدانه له گه‌ڵ سوتاندنى ده‌غل ودانى
جوتیارانى ناوچه‌که هه‌شت رهزوباغى جوتیارانى کوردیان سوتاندووه .
شێرکۆ تۆفێق، کارگێڕى
لقی خانه‌قینى پارتى دیموکراتى کوردستان بهجهماوهرنیوزى ڕاگه‌یاند ماوه‌ى که‌متر
له مانگێکه شه‌وانه ئاگر به‌رده‌درێت له ده‌غڵ ودان وڕوزو باغى جوتیاره کورده‌کانى
ناوچه‌که و ڕووبه‌ڕێکى زۆریش به‌و هۆیه‌وه سوتا که سه‌ره‌تا گومانى ئه‌وه‌مان له
لا دروستبوو ئه‌و کاره داعش پێى هه‌ستابێت، به‌ڵام دواتر بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌و
حه‌شدى شهعبییهى که له ناوچه‌که جێگیرن و زۆرینه‌شیان خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ن ئه‌وان
به‌و کاره هه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ى فشار له کوردانى ناوچه‌که دروست بکه‌ن تاکو ده‌ست
به‌ردارى باغ و ڕه‌زه‌کانیان بن وناوچه‌که به‌جێ بهێڵن وکۆچ بکه‌ن.
ناوبراو وتیشی له ئێستادا شه‌وانه ئه‌و حه‌شدى شهعبییانه هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر
ڕه‌ز و باخى جوتیاره کورده‌کانى ناوچه‌که‌و ئاگرى تێبه‌رده‌ده‌ن که ئه‌مه‌ش پیلانێکه
حه‌شدى شه‌عبى به هاوکارى ده‌ستى ده‌ره‌کى ئه‌نجامى ده‌دات و له‌و ڕووه‌وه‌ش به‌ڵگه
هه‌یه که ئه‌و حه‌شدانه شه‌وانه وه‌کو داعش خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و دێنه ناوچه‌که
بۆ ئه‌وه‌ى که‌س نهیاناسێتهوه وئاگر له ده‌غڵ و دانى و ڕهزوباغى کورد به‌رده‌ده‌ن
و ڕێگریش له تیمه‌کانى ئاگر کوژێنه‌وه‌ش ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى ئاگره‌که نه‌کوژێننه‌وه
تاکو ئه‌و ده‌غڵ و دان و ڕه‌ز و باخه به ته‌واوه‌تى بسوتێت .
ڕوونیشى کرده‌وه،له
ئێستادا 36 گوندى کوردنشین له سنورى شارۆچکه‌ى سه‌عدیه‌دا هه‌ن،به‌ڵام له دواى ڕووداوه‌که‌ى
16ى ئوکتۆبهرهوهکه نه‌هامه‌تى وماڵوێرانى بۆ ناوچه‌که‌مان هێنا 18 گوندى کورد نشین
له ترسى حه‌شدى شه‌عبى چۆڵیان کردووه وڕوویان له ناوچه ئارامه‌کان کردووه و دواى
چۆڵکردنیان ژماره‌یه‌ک ره‌ز و باخیان به‌جێهێڵاوه و له ئێستاشدا حه‌شدى شه‌عبى و
عه‌ره‌بى هاورده ده‌ستییان به سه‌ر ئه‌و ڕه‌ز و باخانه‌دا گرتووه وئه‌وه‌ى به که‌ڵک
بێت بۆخۆیان به‌کاریان ده‌هێنن و ده‌یبه‌ن و ئه‌وه‌ش به که‌ڵک نه‌یه‌ت ئاگرى تێبه‌رده‌ده‌ن
و ده‌یسوتێنن، له‌گه‌ڵ سوتاندنى ده‌غڵ و دانى جوتیارانى کورد له سنورى شاره‌دێى سه‌عدیه‌ش
هه‌شت ڕه‌ز و باخى گه‌وره‌ى جوتیارانى کورد بهتهواوتى له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه
ئاگرى تێبه‌ردرا و سوتێنرا.
شێرکۆ تۆفێق هێمای
بۆ ئه‌وه كرد پێش سوتاندنى ئه‌و ڕهزوباخانه، بۆمبى چێنراو داده‌نرێت له‌و ناویاندا
بۆ ئه‌وه‌ى که کاتێک جوتیاره کورده‌کان ده‌چنه نێو ئه‌و ڕز و باخانه پێان‌دا بته‌قێته‌وه‌و
و تیرۆریان بکات که له ماوه‌ى 15 ڕۆژى ڕابردوودا دوو بۆمبى چێنراو له ناو یه‌کێک
له ڕهزهکانى ده‌وروبه‌رى شارهدییهکهدا ته‌قییه‌وه‌و دوو هاوڵاتى کرده قوربانى
که ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌کى زۆرى له لای جوتیاره کورده‌کانى ناوچه‌که دروست کردووه
و له ئێستا زۆر به وریاییه‌وه سه‌ردانى ڕه‌زوباخه‌کانیان ده‌که‌ن ، یاخود هه‌ندێکیان
وازیان له ڕزهباخهکانیان هێناوه‌و سه‌ردانى ناکه‌ن نه‌وه‌ک بۆمب چێنرابێت و پێان‌دا
بته‌قێته‌وه و بیانکاته قوربانى.
ڕوونیشى کرده‌وه
له ئێستادا حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌که به ڕۆژ حه‌شدن وبه شه‌و داعشن وبه به‌رده‌وامى
ته‌عدا له کوردانى ناوچه‌که ده‌که‌ن وئازاریان ده‌ده‌ن وههڵدهکوتنه سه‌ر ئه‌و
کوردانه‌ى که تاکو ئێستاکه ماون وناوچه‌که‌یان بهنههێڵاوه وههڕهشهى ئه‌وه‌یان
لێده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر کۆچ نه‌که‌ن وناوچه‌که به‌جێنه‌هێڵن ونهڕوون ئه‌وا تیرۆریان
ده‌که‌ن وماڵ وحاڵیان ده‌سوتێنن.
شێرکۆ تۆفێق ئه‌وه‌شى
خسته ڕوو ماوه‌ى چوار مانگه دۆسێى ئه‌منى ناوچه‌که دراوه‌ته ده‌ست حه‌شدى شه‌عبییه‌وه
وئه‌وانیش بێجگه له سوتاندنى ده‌غڵ و دانى هاوڵاتییان وتاڵان کردن هیچى دیکه ناکه‌ن
ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌که له کورد پاک بکه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ها کارئاسانى وهاوکارى
ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌که‌ن که دێنه ناوچه‌که وزه‌وى وزارى کوردیان پێده‌ده‌ن که
له ئێستادا به لێشاو عه‌ره‌بى هاورده ڕوو له ناوچه‌که‌ن ده‌که‌ن وزه‌وى وزارى کورد
داگیر ده‌که‌ن، چونکه حه‌شدى شه‌عبیش پشتگریان لێده‌که‌ن که‌س ناوانێت توخونیان بکه‌وێته‌وه.
ساڵح مه‌هدى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شاره‌دێى سه‌عدییه
بهجهماوهرنیوزى ڕاگه‌یاند ماوه‌یه‌که له سنورى شاره‌دێى سه‌عدییه ده‌غڵ و دانى
جوتیاران به ئاشکرا ئاگرى تێبه‌رده‌درێت و ده‌سوتێنرێت وئه‌و ناوچه‌یه‌ش ئه‌و ده‌غڵ ودانهى لێیه له ژێر کۆنترۆڵى هێزه
عێراقییه‌کان، به تایبه‌ت حه‌شدى شه‌عبیدایه که له پێش چاوى ئه‌وانه‌وه ئه‌و کارانه
ئه‌نجامده‌درێت ،به ڵام ئه‌وان له به‌رامبه‌ردا بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌و بێده‌نگن
وهیچ هه‌ڵوێستێکیان نییه وتاکو ئێستاش یه‌ک که‌س ده‌ستگیر نه‌کراوه ، ئه‌وه‌ش که
سوتێنراوه به سه‌دان دۆنمى کشتوکاڵى ده‌بێت وله 80% بۆ جوتیاره کورده‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه
وئه‌وانیش چونکه تاکو ئێستا ئاواره‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌و هۆیه‌ش ناوتوانن له
کاتى سوتاندنى ده‌غڵ و دان وباخ وڕهزهکانیان هیچ بکه‌ن.
ناوبراو وتیشی ئه‌م بابه‌ته‌مان له کۆبهنهوهکانماندا
باسکردووه و داواکاریشمان بۆ سه‌ره‌وه‌ى خۆمان به‌رز کردۆته‌وه بۆ ڕێگرى کردن له‌و
دیارده‌یه وقهرهبو کردنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى که توشى زه‌ره‌ر و زیان هاتوون،
به‌ڵام تاکو ئێستا وه‌ڵامى پێویستمان وه‌رنه‌گرتووه و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامین.