خولی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور كۆتایيهات

08.07.2019
جەماوەر نیوز

 

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 8ی ته‌موز یاری كۆتایی خولی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور به‌ ئاماده‌بونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و وه‌رزشكاران و وه‌رزدۆستان ئه‌نجامدارا له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور و مامۆستایانی قه‌زای شاره‌زوور ، ئه‌نجامی یاریه‌که‌ یه‌کسان بوو به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌ک و دواتر په‌نا برایه‌ به‌ر لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور توانی به‌ئه‌نجامی (3گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 2گۆڵ) یاریه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت و ببێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌که‌.

 

خولی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور به‌ چاودێری مامۆستا ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ڕێوه‌چوو.