ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سوێندی یاساییان خوارد

11.07.2019
جەماوەر نیوز
كاتژمێر11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ  به‌ سه‌رۆكایه‌تی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (14)ى ئاساییی خولی به‌هاره‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوى خواو گه‌لی كوردستانه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ى كرده‌وه‌، دواتر له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ خوێندرایه‌وه‌ كه‌ له‌سێ خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتى بوو له‌ سوێندخواردن و جێگرتنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى ناویان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌ به‌پێی حوكمى ماده‌ى (27)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان له‌ شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه‌ به‌پێی بڕگه‌ى (هه‌شته‌م) له‌ ماده‌ى (22)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان به‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ له‌ ئه‌ندامێتیى په‌رله‌مان هه‌ژمار ده‌كرێن به‌مشێوه‌یه‌، له‌نجه‌ ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان له‌ شوێنی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم،  شیرین یونس عه‌بدوڵا له‌ شوێنی بێگه‌رد دڵشاد شوكرالله،  هیمداد صالح بلال محمد له‌ شوێنی ئایدن مه‌عروف سه‌لیم،  باپیر كامه‌لا سه‌لمان كامه‌لا له‌ شوێنی عه‌بدوڵا مه‌حمود محه‌مه‌د.
دواتر به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌، به‌ڕێزان له‌نجه‌ ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان له‌ شوێنی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم و به‌ڕێز شیرین یونس عه‌بدوڵا له‌ شوێنی بێگه‌رد دڵشاد شوكرالله و به‌ڕێز هیمداد صالح بلال محمد له‌ شوێنی ئایدن مه‌عروف سه‌لیم و به‌ڕێز باپیر كامه‌لا سه‌لمان كامه‌لا له‌ شوێنی عه‌بدوڵا مه‌حمود محه‌مه‌د سوێندخواردنی یاساییان ئه‌نجامداو بوونه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.

زۆرترین خوێندراو