سبه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌ له‌ باره‌ی پێوه‌ری ئاو ئه‌نجامده‌درێت

21.07.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گرفتی پێوه‌ری ئاو.
به‌ پێی نوسراوێك كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌ ڕۆژی 22ی تموز كاتژمێر (10:00)ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی میوانداری هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی قه‌ڵادزیه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سه‌یدسادق ده‌كات له‌باره‌ی كێشه‌ی پێوه‌ری ئاو له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین. 

زۆرترین خوێندراو