بارزانی: رێگه‌ ناده‌ین خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد بڕژێت

12.08.2019
جەماوەر نیوز
بارزانی رایگه‌یاند، رێگه‌ ناده‌ین جارێكی دیكه‌ خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد بڕژێت و پێویسته‌ موراعاتی وه‌زعی هه‌رێم بكرێت. ته‌نیا شوێنه‌ كه‌ ئومێدی خه‌ڵكه‌.
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 12ی ئاب مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كرد و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌ و له‌ میانه‌ی وتارێكیدا رایگه‌یاند ئێمه‌ نیگه‌رانیشین له‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كان درووست بووه‌. هه‌ندێكجار تۆپباران و بۆردومانی ئێران و توركیا، ئه‌گه‌ر لێره‌ به‌هانه‌ نه‌درێت، نه‌ تۆپباران ده‌كرێت و نه‌ بۆردومان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت عیلاجی ئه‌م وه‌زعه‌ بكرێت به‌ شێوه‌یه‌ك ئیتر خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ چیتر باجی ئه‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ نه‌ده‌ن. ئێمه‌ خه‌ریكین، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ نابێت خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد بڕژێت. به‌ڵام پێویسته‌ موراعاتی وه‌زعی هه‌رێم بكرێت. ته‌نیا شوێنه‌ كه‌ ئومێدی خه‌ڵكه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئومێده‌ نه‌ما هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت.