قائیمقامی پێنجوێن له‌باره‌ی به‌رهه‌می شوتی ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

15.08.2019
جەماوەر نیوز
قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن له‌باره‌ی به‌هه‌می شوتی له‌ قه‌زای پێنجوێن ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كه‌یدا داوا ده‌كات "داوامان له‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کردووە کە لەڕووی زانستی یەوە ڕوونکردنەوەی پێویست بدەن بەهاوڵاتیان کە سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ڕاست نیە وە لیژنەیەکی زانستیش بنێرن بۆسنوری قەزای پێنجوێن تا لە نزیکەوە چۆنێتی بەرهەمهێنانی شووتی لە کێڵگەکان دا ببین".

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن:
لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دا پڕوپاگەندەیەکی نازانستی بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شووتی پێنجوێن بۆخواردن نابێت و مەترسی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیانی خۆشەویست دروست دەکات.
بۆیە وەک قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن داوامان لەبەڕێزان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کردووە کە لەڕووی زانستی یەوە ڕوونکردنەوەی پێویست بدەن بەهاوڵاتیان کە سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ڕاست نیە وە لیژنەیەکی زانستیش بنێرن بۆسنوری قەزای پێنجوێن تا لە نزیکەوە چۆنێتی بەرهەمهێنانی شووتی لە کێڵگەکان دا ببینن.
وەک قائیمقامەتی قەزای پێنجوێنیش لەڕێگەی بەڕێز جێگرایەتی داواکاری گشتی یەوە ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بەهەموو ئەوکەس و لایەنانەی کەدەیانەوێت ڕەنجی جووتیارە دڵسۆزەکانمان بەهەدەربدەن.          
                                      زانارحمان رحیم
                               قائیمقامی قەزای پێنجوێن

زۆرترین خوێندراو