مێسی له‌به‌رامبه‌ر ریال بێتیس یاری ده‌كات

23.08.2019
جەماوەر نیوز
مێسی به‌شداری یاری دووه‌می به‌رشلۆنه‌  له‌ خولی لالیگا ده‌كات.
ئه‌مه‌ كاتێكدایه‌ كه‌ گومان له‌ ئاماده‌نه‌بونی لیۆنێل مێسی هه‌بوو  بۆ یاری دووه‌می به‌رشلۆنه‌ له‌ لالیگادا به‌ هۆی پێكانه‌وه‌،به‌ڵام ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 21ی ئاب مێسی ده‌ستی به‌ ڕاهێنانه‌كانی كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ده‌بێت بۆ یاری دووه‌می لالیگا، كه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌سه‌ر كامپ نو میوانداری ریال بێتیس ده‌كات.
مێسی له‌ یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی یانه‌كه‌ی تووشی پێكان بوو، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانی به‌شداری یاری یه‌كه‌می به‌رشلۆنه‌ له‌ لالیگادا له‌ به‌رامبه‌ر ئاتلێتیك بلباو بكات و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر تووشی شكست بوو.

زۆرترین خوێندراو