وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان پێشوازیکرد له‌ڕاوێژکارانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران

29.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 29ى ئابى 2019 ،به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازیکرد ڕاوێژکارانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى کوردستان که‌به‌مه‌به‌ستى پیرۆبایى و هه‌مائه‌نگى سه‌ردانى به‌رێزیان کردبوو.

له‌ دیدارێکدا ڕاوێژکارانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى خۆیان ئاراسته‌ى وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان کردوو هیوایان خواست سه‌رکه‌وتوو بێت له‌کاره‌کانیدا .
هه‌روه‌ها باس له‌کارو به‌رنامه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرا بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان و پێشکه‌ش کردنى خزمه‌تگوزارى و جێ به‌جێکردنى پرۆژه‌کان له‌ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا له‌ڕێگاى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه‌و هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا باشترکردنى دۆخى هه‌رێمى کوردستان .

لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان ئه‌نفاکراوان وێڕاى به‌خێرهاتنى راوێژکارانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تیشکى خسته‌ سه‌ر پلان و پرۆژه‌و کارنامه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان بۆ چوار ساڵى داهاتوو و که‌مکردنه‌وه‌ى رۆتین و شۆرکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان ،ئومێدیشى خواست هه‌مائه‌هنگى ته‌واو هه‌بێت بۆ جێ به‌جێ کردنى کارنامه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان له‌پێناوخزمه‌تکردنى که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى ، به‌جینۆساید ناساندنى ئه‌و تاوانه‌ نامرۆڤانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌گه‌لى کوردو خه‌ڵکى کوردستان کراوه‌. 

لاى خۆشیانه‌وه‌ ڕاوێژکارانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرا  ستایشى هه‌وڵ و ماندوبونه‌کانى وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان کرد وهیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆخواست ،هه‌ماهه‌نگى و پشتیوانى هاوکارى خۆیان بۆ خزمه‌تکردن به‌که‌سوکارى شه‌هیدان وئه‌نفالکراوان دوپاتکرده‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو