وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان : که‌یسى تاوانى کۆمه‌ڵکوژى صۆریا هاوشێوه‌ى که‌یسه‌کانى ترى تاوانه‌کانى ڕژێمى به‌عسه‌

16.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16 ى ئه‌یلولى 2019 ،له‌شارى دهۆک ساڵیادى تاوانى گوندی صۆریا که‌به‌رامبه‌ر مه‌سیحیه‌کان ئه‌نجامدرا به‌رێوه‌چوو .

له‌ساڵیاده‌که‌دا که‌ به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و ژماره‌به‌ک له‌به‌رپرسانى حکومى و حزبى ئاماده‌یى بوون ساڵیادى تاوانى گوندی صۆریا به‌رێوه‌چوو .

له‌یاده‌که‌دا وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ووتارێکى پێشکه‌ش کردوو تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ که‌یسی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی صۆریا هاوشێوه‌ی که‌یسه‌کانی تری تاوانه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاوه‌

وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان ووتیشى : ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان  به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین که‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان و عێراق کاربکه‌ین بۆ دابینکردنی ماف و ئیمتیازات و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان و به‌ تایبه‌ت مۆنۆمێنتی گوندی صۆریا له‌ پلانماندایه‌ که‌ له‌م ساڵه‌دا گوژمه‌ی ماوه‌ی پرۆژه‌که‌ ته‌واو بکه‌ین و دۆکیۆمێنته‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ و مێژووی سته‌م به‌ نه‌وه‌کانی داهاتوو ئاشنا بکه‌ین .

ده‌قى ووتارى وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان 


زۆرترین خوێندراو