وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان پێشوازی له‌ وه‌زیری هه‌رێم ده‌كات

17.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 17 ی ئه‌یلول به‌رێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ به‌ڕێز ئایدن مه‌عروف، وەزیری هەرێم كرد که‌ به‌مه‌به‌ستى پیرۆبایی سه‌ردانی به‌رێزیان کردبوو.
له‌ دیدارێکدا به‌رێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، وتیشی ئه‌وله‌وێتی كاركردنمان خزمه‌تكردنه‌ و هه‌وڵدانه‌ بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.
به‌رێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود ئاماژه‌یدا به‌کارنامه‌ى وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنی کاروبارى هاوڵاتیان و که‌مکردنه‌وه‌ى رۆتین و خزمه‌تکردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوان و زیندانیانی سیاسی.
لاى خۆشیانه‌وه‌ به‌ڕێز ئایدن مه‌عروف، وەزیری هەرێم وێڕای گه‌یاندنی پیرۆزبایی خۆیان به‌ وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ خواست و پشتیوانی و هاوکارى خۆیان بۆ کاره‌کانى ده‌ربڕى.

زۆرترین خوێندراو