زیادبوونى به‌رهه‌مى ناوخۆ هاورده‌ کردن که‌م ده‌کاته‌وه‌

25.09.2019
جەماوەر نیوز
به‌هۆى زیادبوونى به‌روبومى ناوخۆیى له‌ په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ، رێژه‌ى هاورده‌کرنیان که‌مده‌کرێته‌وه‌ و جێگرى به‌رێوه‌به‌رى کشتوکاڵى سلێمانی-ش رایده‌گه‌یه‌نێت وه‌به‌رهێنان له‌ پرۆژه‌ کشتوکاڵییه‌کاندا رووى له‌ زیادبوون کردووه‌. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019.9.25 له‌ دیوانى قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دیارى کردنى به‌روبومى ئاژه‌ڵى و په‌له‌وه‌رى پارێزگاى سلێمانیدا کۆبوویه‌وه‌، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستى به‌رهه‌مهێنانى به‌روبومى ناوخۆیى بڕیاردرا پێداچونه‌وه‌ به‌بڕى ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بکرێت که‌ هاورده‌ى پارێزگاى سلێمانى ده‌کرێت.

له‌ دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش رزگار حمد خدر جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کشتوکاڵى سلێمانى ووتی: به‌هۆى زۆربوونى پرۆژه‌ کشتوکاڵیه‌کان و به‌رز بوونه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مى ناوخۆ هه‌روه‌ها بۆ پشتگیرى جوتیاران و پرۆژه‌ کشتوکاڵییه‌کان، به‌رووبومه‌ په‌له‌وه‌ریه‌کان تا ئاستى له‌سه‌دا 90 به‌رهه‌مى ناوخۆ پڕده‌کاته‌وه‌.


ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌کردکه‌، له‌ رێژه‌ى به‌روبومه‌ هاورده‌کراوه‌کان ره‌چاوى زیادبوونى به‌رهه‌مى ناوخۆ و که‌مبوونه‌وه‌ى به‌کارهێنان له‌وه‌رزه‌کاندا کراوه‌، لیژنه‌که‌ بۆ مانگى (10)ى ئه‌مساڵ بڕیارى دا 800 تۆن ماسی، 500 تۆن مریشک و 500 تۆن گۆشتى سور، هه‌روه‌ها رێگه‌ به‌ هاورده‌کردنى 7000 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ بکرێت.


زۆرترین خوێندراو