كۆمكاری عه‌ره‌بی : کورد و عەرەب بۆ ئێمە وەک یەکە

12.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌ندامانی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ له‌باره‌ی په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بڕیاریاندا پیاچونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری و ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری بكه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو توركیا پێشێلكاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه‌ به‌پێی بڕیاری ژماره‌ 2254ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان .
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئەحمەد ئەبول غەیس، سکرتێری کۆمکاری عەرەبی لە میانی کۆبونەوەی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی دۆخی سوریا رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت ناوچەکە داگیر بکات و دیموگرافیای سوریا بگۆڕێت.
راشیگەیاند، کورد و عەرەب بۆ ئێمە وەک یەکەن و دەمانەوێت هەردووکیان بپارێزین.

زۆرترین خوێندراو