حه‌سۆ: داواى ڕاگرتنى شه‌ڕ و پاراستنى ئاسمانى ناوچه‌که‌مان له‌هێرشى فڕۆکه‌کانى تورکیا کردووه‌

13.10.2019
جەماوەر نیوز
غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م له‌ وتووێژه‌ێکى به‌شى کوردى ده‌نگى ئه‌مریکا، باس له‌ نوێترین گۆڕانکارییه‌کانى شه‌ڕ و دۆخى باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌کات وده‌ڵێت: ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان له‌کۆبونه‌وه‌داین داواى ڕاگرتنى شه‌ڕ و پاراستنى ئاسمانى ناوچه‌که‌مان له‌هێرشى فڕۆکه‌کانى تورکیا کردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێکى کردارییان نه‌بووه‌، به‌وته‌ى هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م سوپاى تورکیا "کۆمه‌ڵکوژی" له‌ناوچه‌ کوردییه‌کان له‌کاتى هێرشه‌کانیاندا ئه‌نجامداوه‌.

له‌سه‌ره‌تاى وتووێژه‌که‌دا حه‌سۆ وتی"دۆخى سوریا چۆته‌ قۆناغێکى نوێ ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ى له‌شکرى تورکیا هێرشى کرده‌ سه‌ر "ڕۆژئاوا" و ئیراده‌ى میلله‌تى کورد، ئه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژه‌ سوپاى تورکیا هێرشى کردووه‌ ته‌واوى کۆمه‌ڵگاى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى سه‌رنجیان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى باکورى ڕۆژه‌هه‌ڵاتى سوریا به‌تایبه‌تى "به‌رخۆدانی" قه‌سه‌ده‌، سوپاى تورکیا به‌شێوه‌یه‌کى "وه‌حشیانه‌" هه‌موو ته‌کنیکێکیان به‌کارهێناوه‌ بۆ شکاندنى ئیراده‌ى کورد و هه‌رێمى ڕۆژئاوا، ده‌یانه‌وێت داعش نوێ بکه‌نه‌وه‌."

به‌وته‌ى هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م کۆمه‌ڵکوژى له‌ناوچه‌ کوردییه‌کان ڕویداوه‌، له‌و ڕوه‌وه‌ ده‌ڵێت" گه‌لێک کۆمه‌ڵکوژى ڕویداوه‌، کۆمه‌ڵکوژى له‌ قامیشلۆ- سه‌ر ڕێکانى و نزیک کۆبانێ و گرێ سپى و هه‌موو شار و شوێنه‌کانى سه‌ر سنور کۆمه‌ڵکوژییان تێدا ڕویداوه‌ و که‌وتونه‌ته‌ به‌ر تۆپباران و بۆمبارانى "له‌شکرى تورکیا" به‌تایبه‌ت قامیشلۆ ڕۆژانه‌ بۆمباران ده‌کرێت، وه‌ له‌ڕێگاى "خه‌ڵکى چه‌ته‌وه‌" ده‌ستیان کردووه‌ به‌ چالاکى " تیرۆری" ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و خه‌ڵکى مه‌ده‌نى به‌ کۆمه‌ڵ ده‌کوژن، هه‌رده‌رفه‌تێکیان ده‌ست بکه‌وێت ده‌خوازن که‌ کۆمه‌ڵکوژى خه‌ڵکى تێدا بکه‌ن، سیاسه‌تى کوشتن و قڕکردن و ده‌رکردنى کورد له‌وناوچانه‌ په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکى سڤیل و منداڵ بکوژن بۆمبارانى ناوچه‌ مه‌ده‌نیه‌کان بکه‌ن، ئه‌وه‌ حه‌وت ساڵه‌ تورکیا له‌ سوریا شه‌ێ‌ دژى کورد ده‌کات هه‌زاران چه‌کدارییان هێناوه‌ که‌ "چه‌ته‌" ن و ده‌یانه‌وێت به‌وانه‌ هێرش بکه‌ن، به‌داخه‌وه‌ کۆمه‌ڵکه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگه‌ له‌ ئاست ئه‌و هێرشه‌ى تورکیا، ئه‌وه‌ى تورکیا ده‌یکات داعش پێى نه‌کرا ، تورکیا نه‌بوایه‌ داعش نه‌یده‌توانى خۆى ڕێکبخاته‌وه‌ و کۆمه‌ڵکوژى بکات تورکیا هاوکارى داعش ده‌کات و ده‌ستى ده‌گرێته‌وه‌ جارێکى تر به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگه‌."

 له‌درێژه‌ى وتووێژه‌که‌یدا غه‌ریب حه‌سۆ ئه‌وه‌شى ڕایگه‌یاند" ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ په‌یوه‌ندى کردن و کۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وڵاتانى هاوپه‌یمان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌ له‌سه‌ر حسابى ئیراده‌ و خوێنى کورده‌ ئه‌گه‌رچى به‌رده‌وامین له‌ کۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وڵاتانى هاوپه‌یمانان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌کردار ئه‌و وڵاتانه‌ هیچ ناکه‌ن دژى هێرشى تورکیا."

غه‌ریب حه‌سۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: زۆر خه‌ڵکى سڤیل بونه‌ته‌ قوربانى و کوژراون له‌ناو شاره‌کان کۆمه‌ڵکوژى کراوه‌ خه‌ڵکى ئه‌مڕۆ نه‌هاتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ 60 بۆ 70 مه‌ده‌نى بونه‌ته‌ قوربانى ئێ کێ به‌رپرسیاره‌ له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌؟ کێ مه‌ده‌نى ئاواره‌ ده‌کات؟ ، ئه‌وانه‌ى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى که‌ به‌ڵێنى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان به‌تورکیا داوه‌ ئه‌وان به‌رپرسیارن ئێستا که‌سیان خۆیان به‌خاوه‌نى خه‌ڵکى سڤیل نازانن دۆخه‌که‌ زۆر ئاڵۆزه‌ زۆر ناڕه‌حه‌ته‌ ده‌وڵه‌تى تورک به‌ناوى ناتۆ هێرش ده‌کات."


زۆرترین خوێندراو