ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ ده‌كات

16.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌م ئەنجومەنی وەزیراني هەرێمی كوردستان  بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران كۆده‌بێته‌وه‌
بڕیاره‌ ئه‌مرۆ تاوتوێی چه‌ند ته‌وه‌رێك بكرێت له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا و بڕیاری له‌ باره‌وه‌ وه‌ربگیرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ بڕیاره‌  گفتوگۆکردن لە سەر بڕیاری دامەزراندنی 3 یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ بە بازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان.
هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌ دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاوڵاتیان پێش هاتنی  وەرزی زستان ده‌درێت.

زۆرترین خوێندراو