ئه‌ڵمانیا : ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە

21.10.2019
جەماوەر نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دژی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و بۆ سەپاندنی سزا دەستیان کراوەیە.
ھایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند ئەڵمانیا لەو باوەڕەدایە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێك دژی ھێزە كوردییەكان ناڕەوایە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، ئەوەی توركیا دەیكات داگیركارییە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئێمە بەروونی ئەوەمان گوتووە کە دەستمان کراوە دەبێت بۆ گرتنە بەری هەر رێگایەک، بە سەپاندنی سزای ئابووریشەوە.
پێشتر وڵاتای ئەڵمانیا  ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌وڵه‌تانی تر داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای سزادانی توركیایان كرد له‌ ڕووی ئابووری .

زۆرترین خوێندراو