ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سبەی چوارشەممە رێکكەوتی 20ی كانونی دووه‌می 2021 جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئه‌مریكا سوێندی ده‌ستووری ده‌خوات و دەستبەکار بێت، ئەم میراسیمه ژمارە (58)مینی سوێند خواردنی سەرۆکی ئەمه‌ریکایە و لە کۆنگرێسی ئەمەریکادا بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی ماددەی دووی دەستووری ئەمه‌ریکا هەموو چوار ساڵ جارێک لەم رۆژەدا دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات دەکرێت، جۆ بایدن وەک (46) سەرۆکی ئەمه‌ریکا بە شێوەیەکی یاسایی دەسبەکار دەبێت.
رۆژی 20ی کانوونی دووەمی 2017 باراک ئۆباما و هاوژینەکەی لە کۆشکی سپی پێشوازییان لە دۆناڵد ترەمپ براوەی هەڵبژاردنی 2016ی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و هاوژینەکەی کرد؛ ئۆباما ترەمپی بەناو کۆشکی سپی‌دا گەڕاند. لەو رۆژەدا دەستاودەستی دەسەڵات بەپێی نەریتی سیاسیی ئەمریکا بێ کێشە بەڕێوەچوو، بەڵام ترەمپ ئامادە نییە بەم جۆرە پێشوازی لە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێرداوی وڵاتەکەی بکات.
لەو کاتەی بایدن دەچێتە کۆشکی سپی بۆ سوێندخواردن، دۆناڵد ترەمپ لەجیاتی پێشوازیکردن لەو، چالاکییەکی لە ماریلاند رێکختستووە و خەڵکیشی بانگهێشت کردووە، لەوێ گوتارێک پێشکێش دەکات و لەوێشەوە دەچێت بۆ فلۆریدا.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052