ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

13.11.2019
جەماوەر نیوز
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 13ی تشرینی دووه‌م  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكات.
به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، پرسه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ر و كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، پڕۆژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق، وه‌كو پڕۆژه‌ یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرسى هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دواخستنى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق تاوتوێ ده‌كرێن.

زۆرترین خوێندراو