تۆمەتبارێک بەبڕێک دراوی‌ ساختەوە دەستگیرکرا

18.11.2019
جەماوەر نیوز
پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی‌ ٦٠٠ دۆلاری‌ ئەمریکی‌ ساختەی‌ پێبوەو بەنیاز بووە لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانیدا ساخی‌ بکاتەوە.
پاش چاودێریکردن‌و کۆکردنەوەی‌ زانیاری‌ ورد لەسەر تۆمەتبارەکە، لەلایەن مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەرا توانرا تۆمەتبار بەناوی‌ (م، ت، ب) دەستگیر بکرێت کە بەڕەگەز ئێرانییە.
لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی‌ ماددەی‌ (٢٨٩-٢٩١) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوەو پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوەو دۆسیەکەی‌ ڕەوانەی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان کراوە، بەمەبەستی‌ لێکۆڵینەوەی‌ زیاتر

زۆرترین خوێندراو