زیاتر له‌ 33 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی 12 به‌نداو ته‌رخانده‌كرێت

21.11.2019
جەماوەر نیوز
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی زیاتر له‌ 33 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی 12 به‌نداو له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك  ته‌رخان ده‌كات، كه‌ توانای گلدانه‌وه‌ی 52 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه‌.
له‌كاتێكدا كه‌ 5 به‌نداو له‌ هه‌ولێر و 4 به‌نداو له‌ سلێمانی و 3 به‌نداویش له‌ دهۆك ده‌بن. ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌می ئه‌و به‌نداوانه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا ته‌واو ده‌بن.
هاوكات نادر رووستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ هه‌وڵی دروستكردنی پرۆژه‌ی گه‌شتیارین له‌ سه‌ر به‌نداوه‌كان، كه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت سه‌رچاوه‌ی داهات و هه‌لی كار بڕه‌خسێنن.

زۆرترین خوێندراو