سبه‌ی شه‌پۆلێكی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

04.12.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌ سبەی پێنج شەممە 5ی كانونی یه‌كه‌م هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست، کە پێشبینیدەکرێت شەپۆلێکی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت لە ناوچە سنورییەکان ببارێت و باران و هەورە بروسکەش دەبێت.
باسیش لەوەکراوە، پێشبینیدەکرێت خێرایی با لە هەندێک ناوچەدا بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بەرزبێتەوە و پلەی گەرماش بە 5-6 پلە دابەزێت و لە هەندێک ناوچە بۆ نزمترین پلەی ژێر سفر نزم بێتەوە.

زۆرترین خوێندراو